Erbil 38°C ھەینی 18 ئەیلوول 04:31

بۆ یه‌که‌م جاره‌ پشیله‌یه‌کی له‌م جۆره‌ به‌جارێک 10 بێچوو بخاته‌وه‌

به‌ هێمنی و توكه‌ سپی و نه‌رم و ئاوریشمیه‌كه‌یان و ره‌نگی جیاوازی چاویان به‌ناوبانگن
کوردستان TV
100%

له‌خانه‌ی چاودێریی پشیله‌ی وان له‌ زانكۆی یوزونجویڵی وان، پشیله‌یه‌ك به‌ناوی نازلی به‌جارێك 10 بێچووی خسته‌وه‌.

پشیله‌ی وان كه‌ به‌ هێمنی و توكه‌ سپی و نه‌رم و ئاوریشمیه‌كه‌یان و ره‌نگی جیاوازی چاویان به‌ناوبانگن، به‌مه‌به‌ستی پاراستن و هێشتنه‌وه‌یان، به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ پارێزگارییان لێده‌كرێت.

له‌ خانه‌ی چاودێریی پشیله‌ی وان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن، تا دێت ژماره‌ی پشیله‌كان له‌زیادبووندایه‌.

نازلی یه‌كێكه‌ له‌ پشیله‌كانی خانه‌كه‌ و به‌جارێك 10 بێچووی خسته‌وه‌ و یه‌كه‌م جاره‌ پشیله‌یه‌كی وان به‌جارێك 10 بێچوو بخاته‌وه‌.

666

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.