Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 23:49

سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە سەرۆکى کەنیسەى کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

جەختیان لە گرنگیى پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆکی کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێم کرد.

نیافەتى پارتریارکى کاردینال، لویس ڕافائێل ساکۆ، سەرۆکى کەنیسەى کلدانی لە عێراق و جیهان، پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
 
لە دیدارێکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پارتریارکى کاردینال ساکۆ و شاندێکى یاوەرى کە لە ئەسقوفەکانى کەنیسەکە و نوێنەرانى ئەبرشییە کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پێکهاتبوون، تیشکیان خستە سەر دۆخى کلدانییەکان بەتایبەتى و مەسیحییەکان بەگشتى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

لە دیدارەکەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاندى کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان کە بەمەبەستى کۆبوونەوەى ساڵانەیان لە هەولێرن، جەختیان لە گرنگیى پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و دابینکردن و پاراستنى مافەکانى هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.