Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 23:57

لەسەر کێشەی زەوی و زار 2 هاولاتى له‌ زاخۆ کوژران و 4ى بریندارن

شەڕەکە لە گوندی متیفای سەر بە شارۆچکەی دەرکارێ روویداوە
کوردستان TV
100%

لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندێکی سنووری زاخۆ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا؛ لە ئەنجامدا 2 کەس کوژراون و 4 کەسیش برینداربوون.

سەعد عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، شەڕەکە لە گوندی متیفای سەر بە شارۆچکەی دەرکارێ روویداوە، لە هەر بنەماڵەیەکیان کەسێک کوژراوەو 4ى تریش بریندار بوون، كه‌ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆ بۆ چاره‌سه‌رى پێویست.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پاڕێزگای دهۆک رایگه‌یاند" شەڕەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە و له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ پۆلیسی زاخۆ چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە و شەڕەکەش کۆنترۆڵکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.