سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا‌ی پیرۆز كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌داوه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌كه‌و ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ئه‌لمه‌دا ده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌وتنی زۆرترتان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆژنامه‌كه‌تان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌زموونێكی نوێ بوو له ڕۆژنامه‌نووسی عیراقی‌دا و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی عیراقه‌وه به شیوازێكی هاوچه‌رخانه‌ی جیاكار له كاری ڕۆژنامه‌نووسیی دوور له كاریگه‌ری حزبی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی توانی ئه‌و ئه‌زموونه به‌رجه‌سته بكات و هێشتا بێ لایه‌نی خۆی پاراستووه، ده‌ستتان ده‌گوشین و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زۆرترتان بۆ ده‌خوازین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.