پزیشكان باوه‌ڕیان وایه، ئاستی به‌رزیی ده‌نگ له هێدفۆن رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر هه‌ستی بیستن.
وه‌ك ئاشكرایه سنوورێك بۆ ئاستی به‌رزیی ده‌نگ هه‌یه كه ( 80 دیسیبڵ)ه، به‌ڵام ئاستی ده‌نگ له زۆربه‌ی هێدفۆنه نوێیه‌كان ئه‌م سنووره تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌گاته 100 دیسیبڵ و زیاتریش. هه‌ربۆیه گوێگرتن له موزیك به به‌رزترین ئاستی ده‌نگ، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی هه‌ستی بیستن.
تۆژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان ئاستی 80 دیسیبڵ كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر هه‌ستی بیستن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گوێ له موزیك بگرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌ركی ده‌ماری بیستن ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری دروستی خۆی ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌رده‌وام گوێگرتن له موزیكی به‌رز له‌ڕێگه‌ی هێدفۆنه‌وه زیانی پێبگات و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن (كه‌ڕبوون).
ئه‌م كاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا نییه و به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ رووده‌دا بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به نیشانه‌كانی بكات، جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و خه‌وزڕان و لاوازبوونی یادگه.
به‌گوێره‌ی پزیشكان و شاره‌زایان باشترین ئاستی گوێگرتن له ده‌نگی موزیك ئاستی 50 بۆ 60 دیسیبڵه و ده‌بێ 2 بۆ 3 كاتژمێریش پشوو وه‌ربگرین پاش گوێگرتن له موزیك به هێدفۆن.
سه‌رچاوه / Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.