كه‌ناڵی حاجیانی كوردستان ئه‌مساڵ له شاری مه‌ككه به زمانی كوردی و به كولێتی ئێج دی ده‌ستی به به‌خشی به‌رنامه‌كانی كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ستوونی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دوای ھه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر و ھاوكاری براده‌ران توانیم كه‌ناڵی حاجیانی كوردستان له شاری مه‌ككه دابمه‌زرێنم و ده‌ست به په‌خشكردنی به‌رنامه‌كانی بكه‌م .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: رۆژانه كه‌ناڵه‌كه ھه‌واڵ و رێنمایی و دیمانه‌ی حاجیان به كوالیتی ئێچ دی په‌خش ده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ھه‌موو حاجیانی كوردستان ده‌كه‌م.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.