پەرلەمانتارێك لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: ئه‌و فشاره‌ی بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق درووستكراوه، فشارێكی سیاسییه.
دانا جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی تانهیهكه له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی عێراق به تایبه‌ت مادده‌ی10 كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی‌ش یاسای بودجه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه .
ئەمڕۆ پێنجشەممە دانا جه‌زا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی سلێمانیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی یاسای بودجه و مادده‌ی 10ی ناو ئه‌و یاسایه دا، رایگه‌یاند له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه كه پێویسته حیساباته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له 2014 تا 2019 یه‌كلا بكرێنه‌وه كه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سودی لێوه‌ربگرێت .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه له بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی ده‌یه‌مدا هاتووه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل بداته ده‌ست حكوومه‌تی فیدراڵی و له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شدا هاتووه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوو به ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته ئه‌وا حكوومه‌تی عێراق له بری ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته كه له بودجه‌دا زیانی به‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له مادده‌كه‌دا هاتووه، پاره ده‌بڕێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ی پێشمه‌رگه ده‌نێرێت.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا دانا جه‌زا گوتیشی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه پشتیوانیمان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد و هەرێمیش كۆمه‌ڵێك مافی ده‌ستووری و یاسایی هه‌یه.
دانا جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ندی كوتله‌ی سیاسی یان حزبی سیاسی یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وڵه‌كانیان دژی وه‌زیری دارایی ده‌ستپێكردووه، ئامانجیانه زیان به كابینه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بگه‌یه‌نن و تا ئاستی رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.