Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 00:49

وەزیری پەروەردە چەند رێنماییەک له‌باره‌ى پرسیارى ئەزموونە گشتییه‌کان ده‌خاته‌ڕوو

نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدابێت
کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان دەکاتەوە هەر پێداویستییەکیان هەیە بۆ  بەڕێوەچوونی خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی، ئامادەیە بۆیان دابینبکات و چەند رێنماییەکیشی لەبارەی پرۆسەکەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوێكى وەزارەتی پەروەردە، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هه‌رێمى كوردستان چەند رێنماییەکى گشتى بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:-

- نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدابێت.

- نابێت پرسیارەکان جێگەى گومان و لێڵى بن لە رووى وەڵامەوە و چەند وەڵامێک دروستبێت بۆ پرسیارێک.

- پێویستە لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان تەواوى وردبینى و شارەزاییان بەکاربهێنن بۆئەوەى هیچ کەموکوڕییەک روونەدات.

- ئایندەى قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناخى دوانزە لە رووى راستودروستى پرسیارەکان لە ئەستۆى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتى تاقیکردنەوەکان دەکات.

- هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەرى لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکارى کارگێڕى دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنى کەمتەرخەم و سزاى کارگێڕى دەدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.