ناشرین ترین و قێزه‌ونترین دیارده‌یه كه ئێستا به‌شێویه‌كی زۆر بڵاو جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شی گرتووته‌وه، بهداخهو ناپاكی هاوسه‌ری زۆر جۆری هه‌یه، به‌ڵام ناشرینترینیان ناپاكی جه‌سته‌یه كه ئه‌مه‌ش كۆتاییه‌كه‌ی به‌جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و تێكدانی لانه‌ی هاوسه‌ری كۆتایی دێت.
چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆر هه‌یه كه ئه‌بێته هۆی درووستبونی ئه‌م ناپاكیه یه‌كێك له‌وانه, چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ری كه ئه‌و دووكه‌سه دڵیان لای یه‌ك نه‌بێت, واته به‌زۆر به‌شوودان یان ژن هێنان كه ئه‌مه نه‌ریتێكی كۆنی هه‌یه,كه‌سیان دڵیان لای یه‌ك نیه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆی ناپاكی,
یه‌كێك له خاڵه‌كانی تر گوێنه‌دان به‌مافی یه‌ك و جێبه‌جێ نه‌كردنی مافه‌كانی یه‌كتر و ڕانه‌گرتنی دڵی یه‌كتریه، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبوونی نادروست و ناشه‌رعی له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا, به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌مه زۆر بووه و هۆكارێكی دیار و به‌رچاوه,
هۆكاری تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌ندێ جار كه‌سی به‌رامبه‌ر ناپاكی ئه‌كات, ئه‌م كه‌سه ئه‌ڕوخێنێ و تووشی نا ئومێدی ئه‌بێت و ناتوانێت ئارام بگرێ, بۆیه هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌دات و هه‌مان كاری هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر دووباره ئه‌كاته‌وه، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و دابه‌زاندنی گۆڕانی و درامای بیانی كه به‌دین وكلتووری ئێمه ناگونجێ, ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆكاری تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، هه‌روه‌ها ئێستا زۆر هاوسه‌ر هه‌یه بۆ ده‌روه گه‌شت ده‌كات, سه‌فه‌ری دوور‌و درێژی و مانه‌وه به‌بێ یه‌كتری و كاركردنی ئافره‌تان به‌شێوه‌ی زۆر مانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه و گه‌وره‌ترین هۆكاری بۆشایی دینیه كه دوور له‌دین دروستی ئه‌كات سۆز و خۆشه‌ویستی كه‌م ده‌كاته‌وه,
به‌داخه‌وه له‌كۆتایی هیوای دووربوون له‌وكاره ناشرینه ئه‌خوازم درووستبونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جوان و پاكتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه, به هێزبوونی په‌یوه‌ندی خێزانی زۆر گرنگه له نێوان یه‌كتردا هه‌بێت ، چونكه باشی و ڕۆشنبیری خێزان ئه‌بێته هۆی دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و ته‌ندروست.
ن/ هاوژین حه‌سه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.