مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پەیامێكدا ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز دهكات و ئهمهش دهقهكهیهتی:
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە خەباتگێڕەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی تێكۆشان و نەسرەوتن لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەردەم بەردەوام و زیاتر بەرەو پێش بچێت لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
نكوڵی لە رۆڵی گرنگی حزبەكەتان لە كاروانی خەباتی گەلەكەمان ناكرێ بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و گەیشتن بە ئامانجەكانمان، بۆ لەمەودوایش زیاتر پێویستیمان بە هەماهەنگیی و یەكدەنگی هەیە بۆ پتەوتركردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی.
وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، وەکو ھەمیشە خەبات و قوربانیەکانی حزبە تێکۆشەرەکەتان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین كێشەوگیروگرفتەكان چارەسەر بكەین و ئایندەیەكی رۆشنترو گەشتر بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان دەستبەر بكەین. هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.