فەرەنسا گروپێکی نوێی ژن و منداڵی ئێزیدی وەردەگرێت و هاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەدا نیشتەجێ بن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی فەرەنسا ئاشكرایان كردووه كه ڕۆژی پێنجشەممە 31 خێزان لە هەولێرەوە گەیشتنە شاری تۆلوسی باشوری فەرەنسا.
پێشووتر له مانگی 12ی پارساڵ فەرەنسا گروپێكی دیكه‌ی خێزانی كه له 16 خێزان پێكهاتبوو وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها له مانگی 5ی ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه گروپێكی دیكه‌ی وه‌رگرت كه له 28 خێزانی ئێزیدی پێك ده‌هاتن.
ئێزیدییەکان كه‌مینیه‌یه‌كی ئاینی كوردین له هه‌رێمی كوردستان و بیروڕای ئایینیان لە موسوڵمان و کریستیانەکانی ناوچەکە جیایان دەکاتەوە.
تیرۆریستانی داعش کە لە ساڵی 2014 و دوای ئه‌وه‌ی بەشێکی زۆری خاكی باکووری عێراقیان داگیرکرد به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئێزیدییەکان لە ئاین هەڵگەڕاوەن، به سەدان پیاوی ئێزیدیان کوشت و هاوكات به‌هەزاران ژن و منداڵی ئه‌وانیان به كۆیله كرد.
ئاستی ئه‌و تاوانه به راده‌یه‌ك دڕه‌نده بوون كه رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هێرشانەی بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان بە تاوانی جینۆساید‌كردن ناونا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.