بەهۆکارێکی نادیار لە گەڕەکی زوزان لە سەنتەری بازاڕی دهۆک ئاگر لە چەند دووکانێک کەوتەوە و زیانی ماددی بە چەند دووکانێک کەوت.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند" رووداوەکە سه‌عات 5:30 خولەکی ئەمڕۆ هەینی روویداوە و ئاگر لە چەند دووکانێکی جلوبەرگ کەوتووەتەوە، دواتر ئاگرەکە فراوان بووە و بەهۆیەوە خواردنگەیەک و چوار دووکانی دیکە سووتاون و زیان بەر نزیکەی 10 دووکان کەوتوون.
گوتەبێژی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەدات، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا نەبووە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.
له لایه‌كى تره‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له كه‌مپێكی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی شنگال به ناوی كه‌مپی چه‌م مشكۆ له زاخۆ كه‌وته‌وه، كه ئه‌م كه‌مپه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی شنگال و ده‌كه‌وێته‌ی سنووری زاخۆ، كه به هۆیه‌وه 8 خێوه‌ت ئاگریان گرتووه‌و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.