بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا، خنکانى هاوڵاتیەکى تەمەن 43 ساڵى بڵاوکردەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 3:45 خولەک هاوڵاتیەک بەناوی (عەبدوڵڵا حاجی وسو مامە)، لەدایک بووی ساڵی 1976 پیشەی پۆلیس لە پاسەوانی سنور، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین لە رووباری کەویێ خنکا، کە بە وتەی هاوسەرەکەی بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە گوندهكه.
پۆلیسى راپەڕین راشیانگەیاند" پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێکاری بۆ لاشەکەی، رادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەراوى لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.