پسپۆڕیكی بواری خۆراك یه‌كێك له زیانه‌كانی گواستنه‌وه و عه‌مباركردنی نا ته‌ندروستی ئاوی له‌ده‌به‌نراو ئاشكرا ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شكانیش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رپێچیكاران سزای توند ده‌درێن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: به گواستنه‌وه و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزو به‌رتیشكی خۆردا، كرداری به‌هه‌ڵمبوون رووده‌دات كه‌ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی قه‌وزه و بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریا تێیدا زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
وتی؛ له‌كارگه‌كاندا ئاو به‌گازی (ئۆزۆن) خاوێن ده‌كرێته‌وه پاشان ده‌كرێته ده‌به پلاستیكیه‌كانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی كرداری به هه‌ڵم بون رونه‌دات، هه‌ربۆیه پێویسته دوای بیست و چوار كاتژمێر له ده‌به‌نانی ئینجا ئاوه‌كه بخرێته بازاڕه‌وه.
وتیشی؛ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئاوێكی بێ مه‌ترسی و ته‌ندروستیان به‌ده‌ست بگات پێویسته گواستنه‌وه وعه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له (25) پله گه‌رمی كه‌متر و دور له تیشكی خۆر ئه‌نجام بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كرداری به‌هه‌ڵمبوون دروست ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌س و شوێنانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ئاوی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه یاخود عه‌مباری ده‌كه‌ن، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌یه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: رۆژانه لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی كارگه و دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رشوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراوی له‌به‌رتیشكی خۆر عه‌مباركردبێت سزای توندی ده‌ده‌ن.
وتیشی؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌رتیشیكی خۆر بگوازێته‌وه، ته‌نها رێگه به ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه(به‌راد) ده‌درێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو بگوازنه‌وه. وتیشی له ماركێت و بازاڕه‌كانیشدا به‌هیچ جۆرێك نابێت ئه‌و ئاوانه له‌به‌رتیشكی خۆر هه‌ڵبگیرێن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.