ره‌نجبه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى راگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10 ى 8 ى 2019 ، له‌شه‌ڕی نێوان 2 دوكاندار 7 كه‌س بوونه قوربانى
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتی له‌ناوچه‌ى پیشه‌سازی باكوور له‌شه‌ڕی هه‌ردوو 2 دوكاندار كه دراوسێى یه‌كتر بوون له‌سه‌ر كێشه‌ى زیاده‌ڕۆیی زه‌وی كه‌سێك كوژراو و 6 كه‌سى دیكه برینداربوون
ره‌نجبه‌ر محه‌مه‌د وتیشى له‌شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ك به‌كارهێندراوه به‌هۆیه‌وه كوژراوی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
سه‌باح زوهێر به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستى ئاكرێ به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند بریندارانى شه‌ڕه‌كه ڕه‌وانه‌ى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر و دهۆك كران به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری پزیشكى
راشیگه‌یاند ته‌رمی كه‌سه كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكی دادی كرا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.