مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكدا جەژنی قوربانی پیرۆز له سهرجهم موسڵمانی جیهان پیرۆز دهكات، هاتووه جەژنی قوربانی پیرۆز، جەژنی گەردن ئازایی و لێبووردەییە.
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و پیررۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەکەین و، هیوای بەختەوەریی و ئاسوودەیی بۆ گەلی خۆمان و تەواوی گەلانی جیھان دەخوازین.
جەژنی قوربانی پیرۆز، جەژنی گەردن ئازایی و لێبووردەییە، جەژنی خێروخۆشیی و بەرەكەتە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی و موسڵمانان، بۆیە ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر پتەوتركردنی رۆحیەتی پێكەوەژیان و تەبایی لە نێو تەواوی كۆمەڵگەو پێكهاتە جیاجیاكانی گەلەكەمان.
ئاواتەخوازین جەژنی پیرۆزی قوربان موژدەبەخشی خۆشگوزەرانی و خێروخۆشی بێت بۆ گەلەكەمان و بۆ كۆتاییھاتنی دەردەسەریی و مەینەتییەكان و گەیشتن بە ئامانج و داخوازیە رەواكانمان.
جارێكی دیكە جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو لایەك پیرۆز بێت... كوردستانیش هەر لە پێشكەوتن و ئاوەدانیی و ئارامیی دا بێت.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/8/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.