Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 16:09

گه‌شت و گوزاری دوکان ئامادەکاری بۆ پێشوازی گەشتیاران دەکات

لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران
کوردستان TV
#7
100%


لیژنه‌ی پشكنینی گه‌شت و گوزاری دوكان لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران و هاوڵاتیاندا لە رۆژانی جەژندا هەموو ئامادەكارییەكان ئەنجامداوە و هاووڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ قائیمقامیەتی‌ قەزای‌ دوكان هاتووە، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ جەژنی قوربان و رۆژانی دوایی و بڕیاردان لەسەر چەند رێنماییەك، لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و ڕەخساندنی كەشێكی گەشتیاری بۆیان، لیژنەی پشكنینی گەشت و گوزاری دوكان ، هەڵسان بە پشكنین و جێگیركردنی چەندین تابلۆ كە ژمارەی چەند لاینێكی پەیوەندیداری لەسەر دانراوە تا گەشتیاران و خاوەن پڕۆژەكان لەهەر حاڵەت یاخود ڕوداوێك لایەنی پەیوەندیدار ئاگادر بكەنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەك لیژنەی ئەمنی قەزای دوكان و شارەوانی و گەشت و گوزارو تەندروستی دوكان لە یەكەم ڕۆژی جەژن و ڕۆژانی دوایش لە حاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن. لەپێناو كەشێكی گەشتیاری گرنگ بۆ ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە ناوچەی گەشتیاری دوكان دەكەن.

لای خۆیەوە سیروان سەرحەد قایمقامی دوكان رایگەیاند: كە تەواوی لیژنەكان، بەپاڵپشتی تەواوەوە كارەكانیان رایدەكەن.

قایمقامی دوكان، داوا لە خاوەن پڕۆژە گشتیاری و خاوەن بەلەمەكان ڕێنماییاكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن و سەرپێچی نەكەن، لە پێناو سەلامەتی گشتیاراندا و گەشتیارانیش پابەندی ڕێنماییە گەشتیارییەكان بن و پاك و خاوێنی ناوچە گەشتیارییەكان بپارێزن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.