زیاتر له دوو ملیۆن حاجی ئهمرۆ شەممە لەکاتی سەرکەوتنی حاجیان بۆ سەر کێوی عەرەفە، بایەکی بەهێز هەڵیکرد و هەورە برووسکە و بارانێکی بەخووڕی بەدواداهات.
لەگەڵ دەستپێكردنی ڕێوڕەسمەكانی حەج و چوونی حاجیان و میوانانی ماڵی خودا بۆ كێوی عەرەفات بارانێكی بەلێزمە باری و پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كرد.
ئەمڕۆ شەممە 9ی زیلحیجەی كۆچی و 10ی ئاب، ڕۆژی وەستانی حاجییانە لە كێوی عەرەفات و سبەینێ 10ی زیلحیجە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.
ئەمڕۆ لەناو ئەو گەرمایەی شاری مەككەی پیرۆز و لەناو ئەو قەرەباڵغیەی میوانانی ماڵی خودا، كە بە زیاتر لە 2 ملیۆن حاجی مەزەندە دەكرێت، بەڵام بارانێكی بەلێزمە و بەڕەحمەتی خوای گەورە هیلاكی و ناڕەحەتی سەرشانی حاجییانی كەمكردەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كرد.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، بارانێكی بەلێزمە لە عەرەفات پێش ڕۆژئاوابوون و بەڕێكەوتنی حاجییان بۆ موزدەلیفە باریوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.