گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای كرد كه هەفتەی داهاتوو قۆناغی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو ئیستا دوو حاجی کوردستانی کۆچی دواییان کردووە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیاند: یەکەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 17ی 8تی 2019 لە عهرهبستانی سعودیەوە بۆ هەولێر دەستپێدهكات.
رۆژی رابردوو بارانێکی بەخووڕ لە چیای عەرەفات باری و پلەی گەرما گۆڕانی بهسهردا هات، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تەندروستی حاجیانەوە رایگهیاند: حاجیانی هەرێمی کوردستان تیمێکی تەندروستی 37 کەسیان لەگەڵدایە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە جگە لە هەڵامەت و ئازاری قورگ کە ئەوەش شتێکی ئاساییە، هیچ رووداوێک رووینەداوە و سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستانیش سەلامەتن.
تەنیا یەک رووداوی جەڵتەی دەماغ لەنێو حاجیانی هەرێمی کوردستاندا هەبووە و تاوەکو ئێستاش دوو حاجی کۆچی دواییان کردووە.
ئەمساڵ 7130 كەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێ گهیاندنی فەریزەی حەج بهرهو سعودیە رۆیشتوونه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.