دوای ئهوهى شهوی ههینى رابردوو له شارۆچكهی قهڵادزێ دەسترێژی گولـلە له فازڵ عومهر پهیامنێری كوردستانTV كرا سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسانی ههرێمی كوردستان لهبارهى رووهداوهكهوه راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه
سەنتەری میترۆ رایدهگهێنێت ، سەركۆنەی تەقەكردن لە ماڵی پەیامنێری كوردستان TV لە قەزای قهڵادزی دەكات و داوا لە لایەنی ئەمنی دەكات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بكات، تەقەكەر دەسگیر بكات و بدرێتە دادگا.
راشیدهگهیهنن ، شەوی هەینی رابردوو لە كاتێكدا فازڵ عومەری پەیامنێری KTV لەگوندی گردە سپیانی سنووری پشدەر سەرقاڵی مەراسیمی پێشوازیكردن بووە میوانەكانی، لەناكاو گوێیان لە دەستڕێژی گولـە بووە.
لە سەرەتای بیستنی دەستڕێژی گولـلە فازیل و میوانەكانی وای بۆ چوون كە فڕكان فڕكانی قاچاخچی و پۆلیسی گومرك بوبێت، تا نیشانەكانی بە ئامانجگرتن و بە ئۆتۆمبێلی میوانەكان و دیواری دەرەوەی ماڵەوەیان، دەردەكەوێت.
فازیل بە میترۆی وت: 10 بۆ 12 فیشەك بەر ماڵمان كەوتووە، لایەنی ئەمنیمان ئاگادر كردهوە، لێپێچینەوە بكات.
جەختیكردەوە، تەقەكردنەكه هەرەمەكی بووە هەر ئەندامێكی خێزانەكەمان یا میوانەكان لە دەرەوە بوونایە بەردەكەوتن.
فازل عومهر دهشڵێت ، هەرچەندە لە ناوچەكەیان ناو بەناو بە هۆی كێشەی موڵكایەتی زەوی و ئاو تەقە دەبیسترێت، بەڵام ئێمە لەو جۆرە كێشانەمان نەبووەو لە روی كۆمەڵایەتیشەوە هیچ جۆره كێشەیهكمان نەبووە.
هەرچەندە شەوی روداوەكە پۆلیسی قەڵادزێ چوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەی سەرهتاییان كردووە، بەڵام بە پێی لێدوانی وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بۆ میترۆ "هیچ جۆرە رووداوێكی لەو شێوەیە نەهاتووهتە لای پۆلیس.
لهكۆتادا سەنتەری میترۆ سەركۆنەی تەقەكردن لە ماڵی پەیامنێری كوردستان TV لە قەزای قەڵادزێ دەكات و داوا لە لایەنی ئەمنی دەكات لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكات، تەقەكەر دەستگیر بكات و بدرێتە دادگا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.