له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقووق له باشووری كه‌ركوك، دوو پۆلیس كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی داقووق به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 10:12 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له سنووری گوندی " عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی" سه‌ر به ناحیه‌ی داقووق له باشووری كه‌ركوك چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی فه‌وجی 1ـی لیوای 18ـی فرقه‌ی 5ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامدا دوو پۆلیس به‌ناوه‌كانی "جاسم محه‌مه‌د جومعه" له دایكـ بووی 1992ى خه‌ڵكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، و "عه‌لی ئه‌كبه‌ر عه‌لی غالب" له‌دایكـ بووی 1993ى خه‌ڵكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كوژران ودوو پۆلیسی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی "تۆفیق هه‌میم ناسر" له‌دایكـ بووی 1995 كه خه‌ڵكی پارێزگای نه‌جه‌فه و "یاسر محه‌مه‌د ئیبراهیم" له‌دایكـ بووی 1980 خه‌ڵكی پارێزگای بابل برینداربوون و برینی یه‌كێكیان قورسه.
په‌یامنێر/ هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.