بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: زیاتر له هه‌شتا هه‌زار گه‌شتیار له ماوه‌ی دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربانی سه‌ردانی سنووری پارێزگای هه‌ولێریان كردووه و هیچ حاڵه‌تێكی تاوانیش رووینه‌داوه.
عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان زیاتر له هه‌شتا هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سنووری پارێزگای هه‌ولێریان كردووه و پێشبینیش ده‌كرێت رێژه‌كه له ماوه‌ی هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژن بۆ زیاتر له سه‌د هه‌زار گه‌شتیار به‌رز ببێته‌وه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی، سه‌ره‌ڕای هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار، به‌ڵام تا ئیستا هیچ حاڵه‌تێكی تاوان رووینه‌داوه.
راشیگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ رۆژانی جه‌ژن داڕشتووه و پلانه‌كه بەباشی بەڕێوەدەچێت.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت روونیشی كرده‌وه جیاوازتر له ساڵانی پێشوو، ژماره‌یه‌كی زۆری چێشتخانه و رێستورانت له هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.