بەھۆی یاری ئاگرینەوە لە کەلار دوو منداڵ سووتان و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.
لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هاتووه، دوێنێ یەكشەممە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار، دوو منداڵی تەمەنی هەشت ساڵ و حەوت ساڵ، یاری ئاگرینیان خستووەتە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوە و هەردووكیان بەسەختی بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برین و رێژەی سوتانەكەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.