Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 16:08

له‌ گوندێکی کوردستان دانیشتووانه‌که‌ی به‌ کۆمه‌ڵ، قوربانی ده‌که‌ن

گۆشتێكی یه‌كجار زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌، له‌ گوندی زوركانی قه‌زای پشده‌ر، دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ جه‌ژنی قورباندا، قوربانی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش بڕه‌ گۆشتێكی یه‌كجار زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و دواتر به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن.

جیاواز لە شارو شاۆچكەكانی هەرێمی كوردستان وەك نەریتێك و لە جەژنی قورباندا له‌ گوندی زوركانی قه‌زای پشده‌ر بەڕێژەیەكی بەرچاو ئاژەڵ دەكرێتە قوربانی، لەو چوارچێوەیەشدا هاووڵاتیان، دوای سەر بڕینی ئاژەڵەكان ، گۆشتەكەی كۆدەكەنەوە و دواتر بە یەكسانی بەسەر دانیشتوانی گوندەكان دابەشی دەكەن و ئەگەر گۆشتی قوربانییەكانیش زیادی كرد ئەوا ڕەوانەی گوندەكانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كرێت.

خه‌ڵكی گونده‌كه‌ رایانگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه‌ 356 خێزانن و له‌ دوو هه‌زار كه‌س پێكدێت.

بۆ ئه‌مساڵیش، بڕی چوار هه‌زارو 200 كیلۆ گۆشتی سووری ئاژه‌ڵی قوربانیی كۆكراوه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش گۆشتی قوربانی بە یەکسانی و بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان دابەش دەکرێت، هەندێ خێزان كه‌ لە 11 ئه‌ندام پێکهاتوون، زیاتر لە 20 کیلۆگرام گۆشتی قوربانیان به‌رده‌كه‌وێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.