وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەشداریكردنی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاسایشی رێڕه‌وی کەشتییەکان لە کەنداو ڕەتدەکەینەوە.
محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە توویتێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی تویته‌ر رایگەیاند، عێراق بەشداری هەر هێزێکی سەربازی ئیسرائیل لە پاراستنی کەشتییەکان لە کەنداوی عەرەبی ڕەتدەکاتەوە.
گوتیشی" وڵاتانی کەنداو دەتوانن پارێزگاری له رێڕه‌وی کەشتییەکانیان لە کەنداو بكه‌ن، هەروەها عێراق لە ڕێگەی دانوستانی هێمنانەوە کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات.
حه‌كیم ئاماژەی بەوەشدا، بوونی هەر هێزێکی بیانی لە ناوچەکە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئیسرائیل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له‌و هاوپه‌یمانێتییه راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی رێڕه‌وی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له كه‌نداو، بانگه‌شه بۆ پێكهێنانی ده‌كات.
له لایه‌كى تره‌وه محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیری ئاوەكانی كەنداو لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەكە دایە و ناچێتە خانەی بەرپرسیاریەتی هێزە بیانیەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.