وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌یه‌كی باشووری به‌غدا روویدا، ١٣ مه‌ده‌نی برینداربوون.
پێشتر ملازم حاته‌م جابری، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، رایگه‌یاندبوو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو سه‌ربازگه‌ی سه‌قر له ناوچه‌ی عوێریج باشووری به‌غدا كه سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ته‌قینه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، سه‌یف به‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند مووشه‌كێك به‌سه‌ر چه‌ند خانوویه‌كدا له ناوچه‌ی دۆره باشووری به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ١٣ مه‌ده‌نی برینداربوون.
سه‌یف به‌در باسی له‌وه‌شكردووه كه ١٣ برینداره‌كه، حه‌وتیان گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌حمودییه.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، راگه‌یاند، هێزێكی سوپا گه‌مارۆی شوێنی رووداوه‌كه‌یان داوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌قینه‌وه‌كه زیانی زۆری مادده‌ی به سه‌ربازگه‌كه گه‌یاندووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانیش له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 29 كه‌س برینداربوون و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.