به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی قوتوور و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیسلام‌ئاوای ئورمیه به ناوی ”محه‌مه‌د عهلیقولی لوو“ به هۆی لێدانی ده‌رزی هه‌ڵه گیانی له ده‌ست داوه.
له باره‌ی مردنی ئه‌و هاووڵاتییهشهوه یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه، محه‌مه‌د نزیكه‌ی 10 ڕۆژ پێش ئێستا به هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی شاری ئورمیه‌ی كردووه و به هۆی لێدانی ده‌رزی هه‌ڵه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و دواجار ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له ده‌ست داوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و دوو ڕۆژ بوو كه به نێشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له پیش نه‌خۆشخانه مانیان گرتبوو، به‌ڵام كه‌س وڵامیانی نه‌داوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.