به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزیدی رایگه‌یاند: سێ كچی رفێنراوی ئێزیدی له سوریا له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حسێن قائیدی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزیدی له رایگه‌یاند: نووسینگه‌كه‌یان توانیویه‌تی سێ كچ له سوریا ئازاد بكات كه بریتین له (ئـ . ب. خ) له دایكبووی ساڵی 2000 (ئـ . د. ب) له دایكبووی ساڵی 2003 و (و. ع. ع) له دایكبووی ساڵی 2001 كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له گوندی كۆجۆ رفێنرابوون.
قائیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌و كچانه له رێگه‌ی نوسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزیدییه‌وه بووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌نه‌وه ده‌ست كه‌سوكاره‌كانیان و له ئێستادا له شوێنێكی پارێزراودان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.