له سێیه‌مین رۆژی جه‌ژنی قورباندا به‌هۆی دوو رووداوی هاتووچۆ له رێگای نێوان روڤیا به‌رده‌ڕش حه‌وت هاووڵاتی برینداربوون هاووڵاته‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
حازم محه‌مه‌د له راگه‌یاندنی به‌شی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ره‌ش به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له سنووری پارێزگای دهۆك دوو رووداوی هاتوچۆ روویانداوه به‌هۆیانه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستداو حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
راشیگه‌یاند هۆكاری رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی تیژڕۆیشتنی هه‌ردوو شوفێره‌كان گه‌رانده‌وه و گوتشی: به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئا: سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.