بەهۆی شەڕی داعشەوە به‌هه‌زاران هاووڵاتی عێراقی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
كه‌مپی ئاواره‌كانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، چه‌ندین ساڵه جمه‌ی دێت له خه‌ڵك و به‌رده‌وام خێزانی نوێی بۆ زیادده‌بێت، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی دوو ساڵه ناوچه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
له پارێزگای نه‌ینه‌واوه، رۆژانه نزیكه‌ی سه‌رووی هه‌شت خێزان ماڵه‌كانی خۆیان جێده‌ھێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپ، ئه‌و ژماره‌یه‌ش دوو هێنده له پێشوو زیاتره، كه به‌وته‌ی ئاواره‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و رووداوه جیاوازه‌كانه‌وه و بۆشایی ئه‌منی.
لە کۆتایی ساڵی 2017ـەوە هیچ شار و شارۆچکەیەکی عێراق لەژیر دەستی داعش نه‌ما رزگار نه‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، بەڵام بەشێک لە ئاوارەکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار چەند ناوچەیەکی دیکە نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
هاوكات بەشێک ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ زێدی خۆیان دووباره گه‌رانه‌وه بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزاری له‌م شوێنانه دابین نه‌كراوه.
به‌شێكی دیكه بۆ ئه‌مه ده‌گه‌رێنه‌وه كه نه‌بوونی هێزی ئه‌منی له‌م ناوچانه ده‌ڵێن: شه‌وان داعش جموجوڵی هه‌یه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست بووه.
شایه‌نی باسه ئاوارەی عێراقی کە بەهۆی شەڕی داعش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لەناو شار و شارۆچکەکان یان کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.