فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ریش ده‌هێڵنه‌وه و پانتۆڵی كورت له‌به‌رده‌كه‌ن، بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ریش ده‌هێڵنه‌وه و پانتۆڵی كورت له شوێنه گشتییه‌كان له‌به‌رده‌كه‌ن ،بڵاوكراونه‌ته‌وه، دووره له‌راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی نه‌ینه‌وا داواش له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و پێگه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات به هۆشیاریی و راستگۆییه‌وه له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه، هه‌واڵه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ژماره ساخته‌كان، كه‌ده‌یانه‌وێ هه‌واڵی نا راست و بڵاوبكه‌نه‌وه و مه‌به‌ستیانه ئاسایشی شاره‌كه تێك بده‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.