بازرگانێكی كوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌فه‌رمی ئاڵای كوردستانی له وڵاتى سویسڕا به‌رزكرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی "تالیب ئوسێ" كه بازرگانێكی گه‌وره‌ی كورده و نیشته‌جێی وڵاتی سویسڕایه ڕایگه‌یاند: پێخۆشحاڵ و سه‌ربڵندم توانیم دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی فه‌رمی له وڵاتی سویسڕا ئاڵای كوردستان له ڕیزی ئاڵای ئه‌وروپا و ئاڵای سویسرا بڵند بكه‌م.
شایه‌نی باسه "تالیب ئوسێ" سه‌رمایه‌دارێكی كورده و دانیشتووی وڵاتی سویسڕایه، ناوبراو وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان، ژووری بازرگانی ئه‌وروپا _ كوردستانی دامه‌زراندووه و له به‌ر ده‌رگای ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی له هه‌رێمی ئورێ له سویسڕا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڵای كوردستانی له ڕیزی ئاڵای ئه‌وروپا و ئاڵای سویسرادا به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئوسێ له‌باره‌ی دروستكردنی ژووری بازرگانی ئه‌وروپا_ كوردستان به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئێمه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری دیكه‌ی كورد له ئه‌وروپا پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ژووری بازرگانی ئه‌وروپا- كوردستان‌مان كردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ده‌خوازین له پاشه‌ڕۆژێكی نزیكدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سویسڕا و وڵاتانی ئه‌وروپادا.
په‌یامنێر/ خالید عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.