ئه‌مڕۆ سێ ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی وێنه‌گری كوردستان تی ڤی، شه‌هید مسته‌فا سه‌عید فه‌یسه‌ڵ تێپه‌ر ده‌بێت.
شه‌هید مسته‌فا سه‌عید له رۆژی 14ی 8ی 2016 له كاتی وینه‌گرتن بۆ رووماڵكردنی شه‌رێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش له گوندی قه‌ریه‌تاغ له سنووری میحوه‌ری خازر به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش شه‌هید كرا.
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌ناڵی دایك بووه و یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئاسمانی بووه كه له سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ستی به په‌خش كردووه و به هه‌مان شێوه‌ش پشكی شێری له قوربانیدان به‌ركه‌وتووه، له‌م نێوه‌نده‌شدا پێنج شه‌هیدی به خاكی پیرۆزی كوردستان به‌خشیوه.
هه‌ر بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هید مسته‌فا، ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی كوردستان تیڤی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیانی به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كه‌سوكاری شه‌هیدان، سه‌ردانی گلكۆی شه‌هیدی وێنه‌گر مسته‌فا سه‌عیدیان كرد و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی خوالێخۆشبوو دانا .
له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی وێنه‌گری كوردستان تی ڤی، سه‌عید فه‌یسه‌ڵ، باوكی خوالێخۆشبوو مه‌سته‌فا سه‌عید ڕایگه‌یاند: كه وه‌كو خۆی و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ربه‌رزن به شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌یان له پێناو كوردستان و ڕۆڵی ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانیشی له هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید مسته‌فا به‌رز نرخاند .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.