لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، رایدهگهیهنن لهچوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی دیكەی شار ڕێگری كرا لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی.
راشیدهگهیهنن ، هەڵمەتی ڕێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و ڕێگە سەرەكیەكان بەردەوامە.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دهشڵێت ، لە چوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لیژنە هاوبەشەكان بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و شارەوانی سلێمانی و هاتووچۆی سلێمانی لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی دیكەی شاری سلێمانی ڕێگریان كرد لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی و زۆربەی ئەو شوێنانە پاككرانەوە، كە بەهۆی بوونی پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو پیس بوو بوون.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.