لە چەند رۆژی رابردوودا ئەم دوو شاخەوانە کوردە، کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین، بەسەر لووتکەی (لینین) سەرکەوتن و ئاڵای کوردستانیان لەسەر هەڵکرد.
دوای گهیشتن به لوتكهی لینین و ههڵكردنی ئاڵای كوردستان ، دوو شاخهوانی كورد گهیشتنهوه شاری ههولێر و لهلایهن ژمارهیهك له شاخهوانان و لێپرسراوان پێشوازیان لێكرا.
کاتژمێر 05:00 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-8-2019، شاخەوانانی دیاری کوردستان (ئاری عوسمان و هاوژین محەممەد) دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر لووتکەی لینین، کە یەکێک لە لووتکە بەرزەکانی جیهانە، گهیشتنهوه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
لووتکەکە دەکەوێتە نێوان تاجیکستان و قیرغیزستان، 7 هەزار و 134 مەتر بەرزە و یەکێک لە 7 لووتکە بەرزەکەی جیهانە. یەکەمجاریشە ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزترین بەرزایی کە کوردی ههرێمى کوردستان پێیگەیشتبێت، هەڵبکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.