بۆ ماوهی دوو ڕۆژە فڕۆکە و هەلیکۆپتەرە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بە بیانویی هەبونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە بۆ چەندین جارە سنوری گوندو چیاو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان و خواکوڕک بۆردومان دەکەن .
دانیشتوانی گوندەکانی دەشتی هێرتی سیدەکان، بە کوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند"شەوی ڕابردوو هەلی کۆپتەرەکانی تورکیا بۆ چەند جارێک بەرزایەکانی چیای زراراو گوندی سیران و دەروبەری خەلیفانیان بۆردومان کردو بەهۆی بۆردومانەکەش ئاگر لە پوش وپاوانی گوندەکانی ئەو سنورە کەوتوتەوە .
هاوکات بەقسەی ڕەوەندی کوێستاکانی لۆلان هەر دوێنێ تۆپخانەکانی تورکیا لەچیایی شەکیو بەچڕی گەلی مالەمەو خواکورکیان تۆپباران کرد .
هەرلەبەردەوامی بۆردومانەکان ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی بێرکم یان بۆردومان کرد .
هەرچەندە بۆردومانەکان زیانی گیانی و مالیان نەبوو، بەلام ترس ودڵەڕاوکێ زۆری بۆ ڕەوەند وگوندنشینانی ناوچەکە دروست کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.