سوپای ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی تۆپهاوێژه‌وه شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش"ی كرده ئامانج له عێراق
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له "فه‌یسبوك" رایگه‌یاند، یه‌كینه‌كانی تۆپهاوێژی ئه‌مریكا پێگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستییان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره كرده ئامانج، به‌ئامانجی نه‌هێشتنی شانه نووستووه‌كانی "داعش".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه، پرۆسه‌كه كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامدرا ، كه تێدا سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كه‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی دووه‌م و، لیوای جه‌نگاوه‌رانی یه‌كه‌می سه‌ر به فیرقه‌ی 101 به‌شدارییان تێدا كرد.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.