ڕائیدی هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری ڕووداوی هاتووچۆ له‌چوار ڕۆژی جه‌ژنیی قوربانی 2019 راگه‌یاند
رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ هه‌شت ڕووداوی هاتووچۆ له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار ڕووداویان له‌ناو شاری سلێمانی و چوار ڕووداوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار تۆماركراون كه ئه‌و هه‌شت ڕووداوه، چواریان وه‌رگه‌ڕان بوون و چواریشیان پێكدادان، به‌وهۆیه‌شه‌وه، چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 18 هاوڵاتیش برینداربوون.
ڕائیدی هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت ، له‌جه‌ژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو 16 ڕووداو تۆماركرابوون كه نۆ ڕووداویان له‌ناو شار‌و حه‌وت ڕووداویشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بوون، چوار ڕووداویان وه‌رگه‌ڕان بوون، 11 ڕووداویشیان پێكدادان، ڕوداوێكیشیان ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل بوو.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، له‌جه‌ژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو 22 كه‌س برینداربوون، هیچ كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ست نه‌دابوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.