رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت کرێکارێکی خەڵکی رەبەت لە کاتی کارکردن و بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراومان ڕۆژی چوارشەممە 14 ى 8 ى 2019 کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕبەت بە ناوی “سەیم حاجی عەزیز” تەمەن 47 ساڵ و خەڵکی گوندی شندەرێ سەر بە رەبەت، لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه ئەو کرێکارە بە هۆی داتەپینی خۆڵ لە کاتی کارکردن لە بینایەک گیانی لەدەست داوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.