سامان عه‌بدولفه‌تاح ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ساڵانێكه پیشه‌ی وه‌ستای كه‌بابه و خاوه‌ن كه‌بابخانه و چێشتخانه‌یه‌كی فولكلۆرییه له ناوچه‌ی وه‌زه‌نێ نێوان بیاره و خورماڵ له هه‌ورامان، ئه‌و ماوه‌یه‌كه ده‌ستیكردووه به دروستكردنی كه‌بابێكی جیاواز به تێكه‌ڵكردنی كاكڵه‌ی گوێز و ناوكی قه‌زوان له‌گه‌ڵ قیمه‌ی كه‌باب.
سامان عه‌بدولفه‌تاح له باره‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه گوتی: نزیكه‌ی نۆ ساڵه ئه‌مه پیشه‌مه، بیرم له‌وه‌كرده‌وه كه شتێك بكه‌ین سوودی بۆ گه‌شتیار و میوانه‌كانمان هه‌بێت، هه‌ستم ده‌كرد كه خه‌ڵك خۆی به‌دور ده‌گرێت له خواردنی كه‌باب به هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلسترۆل تیایدا، بیرم له‌وه كرده‌وه كه كاكڵه‌ی گوێز و ناوكی قه‌زوان هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت و كۆلسترۆلی كه‌بابه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و زیانی ته‌ندروستی ناهێڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تام و چێژێكی جیاوازیشی پێ ده‌به‌خشێت به‌و هۆیه‌شه‌وه كڕیاری باشمان بۆ په‌یدا بووه و خواستی زۆر له‌سه‌ر كهبابهكهمان هه‌یه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ئێمه یه‌كه‌م كه‌سین به‌كاری ده‌هێنین و هیوادارم هه‌موو هاوپیشه‌كانم له كهبابچییهكان كه ئه‌م شێوازه به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی كڕیارییهكانیان زیانی ته‌ندروستییان پێ نه‌گات.
سامان عه‌بدولفه‌تاح له‌سه‌ر شێوازی ئاماده‌كردنی كهبابهكهش گوتی: هه‌ر كهبابێكمان له ١١٠ بۆ ١٢٠ گرام كێشه‌كه‌یه‌تی و نزیكه‌ی ٢٠ بۆ ٣٠ گرام گوێز و قه‌زوان به كوتراوی و هاڕاوی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.