ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه 15ی ئابی 2019، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكیدا به بۆنه‌ی 73یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان، له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگرییكردن له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندایه و له پێناو سه‌رفرازی و ئازادیی گهكهماندا، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی تری كوردستان، قوربانی زۆری داوه.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاندووه: پارتی دیموكراتی كوردستان، به سیاسه‌تێكی ڕاست و دروست و ڕاشكاوانه‌وه خه‌باتی كردووه و ئامانجی ستراتیژی ده‌ستنیشان كردووه و تا ئه‌مڕۆش به‌پێڕه‌وی كردن له ڕێبازی بارزانی، وه‌ك ڕێگه‌ی ڕاستی كوردایه‌تی، له دروشم و له كرداردا پێشه‌نگه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
"به‌بۆنه‌ی شانزه‌ی ئاب، حه‌فتاوسێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها، پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
پارتی دیموكراتی كوردستان، له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگرییكردن له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندایه و له پێناو سه‌رفرازی و ئازادیی گهكهماندا، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی تری كوردستان، قوربانی زۆری داوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، به سیاسه‌تێكی ڕاست و دروست و ڕاشكاوانه‌وه خه‌باتی كردووه و ئامانجی ستراتیژی ده‌ستنیشان كردووه و تا ئه‌مڕۆش به‌پێڕه‌وی كردن له ڕێبازی بارزانی، وه‌ك ڕێگه‌ی ڕاستی كوردایه‌تی، له دروشم و له كرداردا پێشه‌نگه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانم، جارێكی دی سوپاسی خۆڕاگری و كۆڵنه‌دانی جه‌ماوه‌ری پارتی و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م. پشتیوانی و خۆڕاگریی ئێوه‌ی ئازیز، سه‌رمایه‌ی له‌بننه‌هاتووی پارتییه و هێزی زیاترمان ده‌داتێ و هه‌وڵ و تێكۆشانمان بۆ دابینكردنی داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، پته‌وتر ده‌كات.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدان، سڵاو له پێشمه‌رگه، بژی كوردستان
هه‌میشه شاد و سه‌رفراز بن"
مسعود بارزانی
١٥ـی ئابی ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.