ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بوگاتی چهیرۆن به به به‌كارهێنانی 1 ملیۆن میكانۆ(LEGO) دروستكرا كه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلیشی له‌خۆده‌گرت، ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێله‌كه له مۆسكۆ پێشكه‌ش كرا.
ئۆتۆمبێلی بوگاتی چهیرۆنی دروستكراو له میكانۆ، له كۆشكی میكانۆ-ـی نێو باخچه‌ی گۆركی مۆسكۆ خرایه به‌رده‌م هاووڵاتیان و گه‌شتیاران. جێگای ئاماژه‌یه ئۆتۆمبێله‌كه به به‌كارهێنانی 1 ملیۆن میكانۆ دوای هه‌وڵێكی 13 هه‌زار و 400 كاتژمێری ته‌واو كرا و كێشه‌كه‌شی یه‌ك تۆن و نیوه.
له‌ژێره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا 2 پاتری و پارچه‌یێكی ئاسن بۆ توندبوونی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه، هه‌روه‌ها له به‌شی ناوه‌وه‌شدا چه‌ند گێرێكی 3 ره‌هه‌ندنی هه‌یه.
جێگای باسه بزوێنه‌ره‌كانی له پلاستیك دروستكراون و له كاتژمێرێكدا 21 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێله كه له‌سه‌ر شێوه‌ی بوگاتی دروستكراوه، تایه‌ی بوگاتی راستی بۆ به‌كارهێنراوه.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.