Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 18:36

که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ئاگری تێبه‌ربوو

زیاتر له‌ شه‌ش تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 15ی ئاب –ی 2019 ئاگرێك له‌نێو باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی نوجه‌با كه‌ گرووپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عببییه‌ ، له‌ ناوچه‌ی كه‌راده‌ له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆم-ی راگه‌یاند: ئاگرێك له‌نێو باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی نوجه‌با له‌ ناوچه‌ی كه‌راده‌ له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتۆته‌وه‌و زیاتر له‌ شه‌ش تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ چوون.

شایانی باسه‌ تا ئێستا هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ و زیانه‌كانی نه‌زاندراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.