وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق وه‌ڵامی قسه‌كانی یوسف ناسری ده‌داته‌وه كه داوای كردبوو سوپای عێراق ههڵبوهشێتێتهوه و حه‌شدی شه‌عبی جێگه‌ی بگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی جێگری ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی ئه‌لنوجه‌بای عێراقی، یوسف ناسری كه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا رایگه‌یاندبوو"ده‌بێت سوپای عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو هێزێكی گه‌وره جێگه‌ی بگرێته‌وه"، و پاساویشی بۆ "لاوازی"ی سوپا گه‌ڕانده‌وه وه‌ڵامنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپای عێراقی به"كرێ گرته" ناوبرد.
له‌و وهڵامنامهیهدا هاتووه "له‌كاتێكدا سیسته‌می ئاسایشی نیشتمانیی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و ته‌واوكاریی ده‌چێت و سوپای عێراق پاڵپشتیی پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، سه‌یرمان پێدێت گوێ بیستی لێدوانێكی سه‌یر ده‌بین له شێخ یوسف ناسری كه تۆمه‌تی ناڕه‌وای قورس ده‌خاته ئه‌ستۆی سوپای عێراق و تانه له "نیشتمانپه‌روه‌ری"ی ده‌دات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه به‌ناوی جێگری سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فه‌ریق روكن له هێزه تایبه‌ته‌كان، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش هاتووه "داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سه داوای لێبوردن له‌و لێدوانه سه‌یره‌ی بكات و بیكشێنێته‌وه و ئه‌م لێدوانه به‌ته‌نها سووكایه‌تی بۆ سوپای عێراق نییه، به‌ڵكو سووكایه‌تییه بۆ هه‌موو شه‌هید و قوربانییه‌كانی له سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی عێراق و به مافی خۆمان ده‌زانیین هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی بگرینه به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.