ئەمڕۆ پێنجشەمە 15ی ئابی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌شارى هه‌ولێر بەشداریی لە رێوڕه‌سمی کردنەوەی پاڵەوانیه‌تیی شەترەنج کرد کە بۆ كچان و كوڕانی ته‌مه‌ن خوار ۱۸ ساڵ لەسەر ئاستی هه‌رێمی کورستان و عێراق رێكخرابوو و تیایدا چەندین یاریزان لەسەر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کێبەرکێ دەکەن.
لە رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هێمن هەورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له وته‌یه‌كی كورتدا به‌و بۆنه‌یه‌وه وێڕای دەستخۆشی لە ریًكخه‌ران و سەرپەرشتیارانی پاڵەوانییه‌تییه‌كه پشتیوانیى خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانى بۆ بوارى وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان پاڵپشت و پشتیوان دەبێت بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون و بەرزكردنەوەی ئاستی وەرزش لە هه‌رێمی کورستان و بۆ ئەم مەبەستەش پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژه‌یاساو دەرکردنی یاسا بۆ زیاتر رێگەخۆشکردن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وەرزشیی کوردستان بەستانداردی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.