فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا وجیھان کەھاوکات گەنجێکی باشووری کوردستانە لهلێدوانى بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى موژدەبە لاوان و گەنجانی دیبلۆماسی و سیاسی کوردستان دەدات کە بۆ گەشتی زانستی دیبلۆماسی تاکۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ لاو دەنێرنە دەرەوەی ووڵات بۆئەوەی شارەزایی پەیدا بکەن لە دیبلۆماسیەتی ووڵاتانی دەرەوە و سیاسەتی دەرەوەدا
فەلاح حەسەن دەشڵێت لاوانی ئەوڕوپا لەھەر پێنج شاری کوردستان لەسەرچەند پێوەرێکی سیاسی لاوان و گەنجان ھەڵدەبژێرن بۆ ئەم گەشتانە
راشیدهگهێنێت تێچووی گشتی گەشتەکانیش بەھەماھەنگیلاوانی ئەوڕوپا و چەند سەپۆنسەرێکی ڕێکخراوی سیاسیەوەدەبێت
لەکۆتایدا فەلاح حەسەن رایدەگەیەنێت کەبەھەموو توانایەکیان کاردەکەن تا لاوی سیاسی بەئەزموون لەکوردستان دروست بکەن و پێشیان وایە ئەم جۆرەگەشتانەش سەرەتایەک دەبێت بۆ ناسین و لێھاتووی و پێشخستنی گەنجانی کوردستان لەھەرێمی کوردستاندا چونکە چەندین دیدار و سەردانی سیاسی گرنگ ئەنجامدەدەن لەگەشتەکانیاندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.