Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 05:51

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری چەند خێزانێکی که‌مده‌رامه‌تى گه‌رمیان ده‌کات

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه‌ له‌هاوكاریكردنی هه‌ژارو نه‌داره‌كان
کوردستان TV
100%

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی و پێداویستی ماڵان، له‌ رۆژانى جه‌ژندا هاوكاری چەند خێزانێکی كه‌مده‌رامه‌تى له‌ كه‌لار كرد .

سه‌باح عه‌لی، سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ سنوری گه‌رمیان، رایگه‌یاند" وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ رۆژانی جه‌ژندا به‌ گرنگمان زانی هاوكاری كۆمه‌ڵێ خێزانی هه‌ژار و كه‌مدرامه‌تی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بكه‌ین".

گوتیشی: "هاوكاریه‌كانمان بریتی بوون له‌ به‌فرگر، ته‌له‌فزیۆن، فێنك كه‌ره‌وه‌ و ته‌باخی چێشت لێنان".

ئەوەشی خستەڕوو، کە هاوكاریه‌كانیان مایه‌ی دڵخۆشی و پێزانینی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان بووه‌ و ده‌زگاكه‌شیان به‌رده‌وامه‌ له‌هاوكاریكردنی هه‌ژارو نه‌داره‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.