له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكراى ده‌كات" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی خه‌لكى دهۆك له كاتی مه‌له‌كردن له به‌نداوی دهۆك خنكا.
پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت" تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و له‌هه‌وڵدان تاكو ته‌رمی گه‌نجه‌كه ده‌ربهێننه‌وه".
له لایه‌كى تریشه‌وه حاكم سدیق باوەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر كەرەم رایگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه باوكێك و دوو كوڕ كە خەڵكی گوندی باوایی بوون، بەمەبەستی مەلەكردن چونەتە گوندی نەورۆزی سەر بە ناحیەی قادر كەرەمی سه‌ربه قەزای چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە هه‌رسێكیان خنكاون.
وتیشی" باوكەكە ناوی جەمال ئەحمەده‌و كوڕەكانیشی ناویان (ئەحمەد و محەمەد) ەو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تووشی ئەو رووداوە بوون و لە ئێستاشدا تەرمەكانیان لە نەخۆشخانەی دادی كەركوكن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.