سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، بۆ جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا به چڕی ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی ئێندێزێ و دۆڵی شارۆشیان له بناری چیای قه‌ندیل بۆردوومان كرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سه‌ر زاری چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌م گوندانه رایگه‌یاند: بۆردوومانه‌كان ئاڕاسته‌ی چه‌ند پێگه و باره‌گایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه كراون، گوتیشی: تا ئێستا ژماره و ئاستی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ئاشكرا نه‌كراون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.