یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به بۆنه‌ی حه‌فتاو سێهمین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی پارتی كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕیز مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سڵاوێكی گه‌رم، به بۆنه‌ی حه‌فتا و سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سەركردایەتی و جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌تان ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م یاده‌تان هانده‌رێكی به‌هێزی یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی بێت له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا وێڕای پیرۆزباییمان، هیواخوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێز و باش بێت له پێناو گه‌ل و خاك و نیشتیمان.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.